شارپرێس:
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئامارێكی خراپ و
چاوەڕواننەكراوی هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنەی بڵاوكردووەتوە بە تایبەتی لەو
ساتەوەی چاڤی هێرناندیز گەڕاوەتەوە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.
ئێوارەی رۆژی دوێنێ بەرشەلۆنە شكستی هێنا
لەوەی سەربكەوێت بۆ قۆناغی چواری جامی شای ئیسپانیا و بە ئەنجامی 3-2 بەرامبەر
ئەتەلەتیكۆ مەدرید شكستی هێنا.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە لە كۆتا 11
یاری كە چاڤی گەڕاوەتەوە بەرشەلۆنە تەنها لە یەك یاری ئەویش بەرامبەر ریاڵ مایۆركا
توانیویەتی گۆڵەكەی بپارێزێت و هیچ گۆڵێكی لێ تۆمار نەكرێت.
هەروەها باس لەوەیش كراوە، لە كۆی ئەو 11
یارییەی كە بەرشەلۆنە ئەنجامی داوە لە 5 یاری دوو گۆڵ یان زیاتری لێ تۆمار كراوە.
رەنج رەسول