پزیشکان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی بەربڵاو دەدەن

هەمەڕەنگ

21/01/2022‌ 840 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی توشبوان بە پەتای وەرزی لە زیادبووندایەو پزیشکێکی پارێزگای هەڵەبجەش لەمبارەوە هۆشداری دەدات.

دکتۆر جیهاد ئیبراهیم پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لە پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەدات‌ ژمارەی توشبوان بەپەتای وەرزی کە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ کۆرۆنادا نییە لە زیادبووندایە و دەبێ هاوڵاتیانیش وەک پەتای کۆرۆنا مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

ئەم پزیشکە ئاماژە بەوەشدەدات، خەڵکێکی زۆر بە نیشانەی پەتای وەرزییەوە سەردانی پزیشکان دەکەن بەڵام ئەگەرە زۆرەکان بۆ ئەوە دەچن ڕەنگە توشبووی کۆرۆنا بن کە لە وەرزی سەرمادا ژمارەی توشبوانی زیاتر دەبن و بەربڵاوترە.

د.جیهاد ئیبراهیم دەشڵێت،  لەئێستادا پەتای کۆرۆنا زیاتر بەربڵاوترە وو ڕەنگە توشبوو ئەوقەناعەتەی نەبێت کە توشی کۆرۆنا بووبێت و وەک پەتای وەرزی سەرما مامەڵەی لەگەڵدا بکات چونکە تێکەڵییەک لە نیشانەکان و تێگەیشتنەکاندا هەیە و دواجار دەبێ توشبوان سەردانی نەخۆشخانەو ناوەندە تەندروستیه‌كان لە دڵنیایی زیاتری نەخۆشیکەیان و مامەڵەى دروستى لەگەڵدا بکەن.

د.جیهاد ئیبراهیم ڕونیشیکردەوە، پەتای وەرزی لەگەڵ کۆرۆنا تێکەڵییەک لە نیشانەکانیدا هەیە، بەڵام هەر دوو نەخۆشێکە نەخۆشی گوازراوەن و هاوڵاتیان دەبێت پابەندی ڕێنمایەکانی خۆپارێزی بن تا کەسوکار و نزیکانیان تووشی نەخۆشی گوازراوە نەبن ئیتر کۆرۆنا بێت یان پەتای وەرزی دیکە.

نیشانەکانی پەتای وەرزی بەگشتی

-پژمین 

-لووت گیران یاخود هەڵامەت  بە هەمان شێوە لە کەسی توش بوو بە پەتای وەرزی و ئەنفلۆزا بە دیار دەکەوێت.

-سکچوون
 
-قوڕگ ئێشە  نیشانەیەکی دیاری پەتای وەرزیە.

-سەر ئێشە و ئازاری جەستە و هەست کردن بە ماندوویی و بێ هێزی 

-کۆکەی وشک و  بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش 
  
کە ئەم نیشانانەی پەتای وەرزی هەندێکجار لە پەتای کۆرۆناشدا بەزۆری بەدیدەکرێت.

ئا:یاسین نادر

بەپەلە