شارپرێس
سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان لەمیانی كۆبونەوەیدا، لەگەڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه
يه‌كگرتوه‌كان له عێراق ڕایگەیاند، بەگرنگی دەزانن هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان
له كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێت.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی نێچيرڤان
بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى
سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان له عێراق كرد.
لە هەواڵەكەی
سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە: له كۆبونه‌وه‌یەكدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى
سياسيى عێراق، هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌وڵه‌كان
بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى فيدراليى عێراقیان تاوتوێ كرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له عيراق و
گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌كان به تێگه‌يشتنێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاتنه‌كايه‌ى حكومه‌تێك كه بتوانێت ته‌حه‌دييه‌كان
تێپه‌ڕێنێت و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى
بكات، كێشه‌كانيش به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور
چاره‌سه‌ر بكات.
وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى
داهاتوى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، هه‌ردولا هاوڕا بون كه گرنگه له
كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێن.
س.س