لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەندرێت؟

عیراق

22/01/2022‌ 2727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق بەهۆی تەشەنەسەندنی کۆرۆنای گۆڕاو ئاشکراکرد.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی دەنگۆی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەشارەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، "قسەکردن لەبارەی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن ورد و ڕاست نییە".

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت "ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق تەنیا لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراقدایە".

بەرپرسانی تەندروستی هۆشداریدەدەن لەوەی، ئێستا عێراق چووەتە شەپۆلی چوارەمی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە.