شارپرێس:
جۆرێكى تر‌ى كۆرۆنا له جیهان تۆماركراوه‌و به‌نه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئۆمیكرۆن هه‌ژمارده‌كرێت و توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌نه‌وه نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا ده‌ستى پێكردوه.
كۆرۆناى گۆڕاوى جۆرى ئۆمیكرۆن تا ئێستا جێگه‌ى ترس و نیگه‌رانى به‌شێك له وڵاتانى جیهانه‌و كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانى به‌رهه‌م هێنانى ڤاكسین سه‌رقاڵى گونجاندنى ڤاكسینه‌كه‌ن بۆ ڕێگرى له كۆرۆناى گۆڕاوى جۆرى ئۆمیكرۆن به‌ڵام نه‌وه‌یه‌كى نوێى ئۆمیكرۆن ناوه‌نده زانستیه‌كانى توشى شۆككردوه.
ئاژانسى ئاسایشى ته‌ندروستى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى جۆره جیابوه نوێیه‌كه‌ى ئۆمیكرۆن ده‌كه‌ن و كه ناونراوه(BA2)
ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌ى دانیمارك ڕایانگه‌یاندوه به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه له جۆرۆ جیابوه‌كه‌ى ئۆمیكرۆن و له‌ئه‌مریكاش ناوه‌نده زانستیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وكه‌سانه‌ى ڤاكسینیان وه‌رگرتوه ڤاكسینه‌كه ڕێگرى ده‌كات له‌وه‌ى كه‌سى توشبوو له نه‌خۆشخانه داغڵ بكرێت به ڕێژه‌ى 90%.
رۆژانه له‌هه‌رێمى كوردستان توشبوانى كۆرۆناو جۆره تازه‌كه‌ى ڕوو له‌هه‌ڵكشانه‌و له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا زیاتر له 1000 كه‌س توشى كۆرۆنا ده‌بن.
ئ.ق