سەرکردەیەکی تورکمان: کەرکوک هاوتاکراوە بە وەرگرتنەوەی ویلایەتی دووەمی کازمی

عیراق

22/01/2022‌ 1569 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرکردەیەکی دیاری تورکمانەکان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێک هەیە بۆئەوەی نەگەڕانەوەی کورد بۆ پارێزگای کەرکوک هاوتابکرێت بە وەرگرتنەوەی ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

جاسم بەیاتی، سەرکردەی دیاری تورکمانەکانی عێراق لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پارێزگاری کەرکوک بووەتە کارتی دانوستانی کازمی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان، ئەویش لەبەرامبەر پارێزگاری کەرکوک، ویلایەتی دووەمی سەرۆک وەزیرانی دەدرێتەوە بە کازمی".

بەوتەی بەیاتی، "هەر حزب و سەرکردەیەکی عێراقیی سازش لەسەر کەرکوک بکات، ئەوا پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستدەهێنێت".

 

هاوکات جاسم بەیاتی باس لەوەشدەکات، دۆخی پارێزگای کەرکوک "لەوپەڕی مەترسیدایە و بووەتە کارتی مامەڵە پێوەکردن".