كۆمپانیای هواوی بەهێزەوە دەگەڕێتەوە جیهانی مۆبایلە هۆشمەندەكان

هەمەڕەنگ

22/01/2022‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارپرێس:

بریكارانی كۆمپانیای هواوی وڵاتی چین نیازی كۆمپانیاكەیان ئاشكراكرد كە دەیەوێت مۆبایلێكی تایبەتمەند بە نرخی گونجاو رابگەیەنێت.

مۆبایلی enjoy 20e خاوەنی شاشەیەكی lcd دەبێت بە قەبارەی 6.3 ئینج و وردیی پیشاندانی (1600/720) پێكسڵ و توانای نوێبونەوەی 60 هێرتزی دەبێت.

سیستەمی وەگەڕخەری مۆبایلەكە HarmonyOS 2.0 ی تایبەت بە كۆمپانیاكە دەبێت، چارەسەركەری Mediatek MT6765 Helio P35 بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە رێگەی بیرگەی دەرەكییەوە زیاد بكرێت.

دوو كامێرای سەرەكی بە قەبارەی (13+2) بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، كامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی روخساری هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 5000 میلی ئەمپێر دەبێت بە بارگاویكەرەوەی جۆری microUSB 2.0، شایەنی باسە نرخی مۆبایلەكە لە بازاڕەكانی جیهان بە نزیكەیی 130 دۆلار دەبێت.

رەنج رەسول