شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان زانیارى نوێ له‌باره‌ى خانه‌نشینى نایاسایی پله‌باڵاكان ئاكرا ده‌كات و ده‌ڵێت تا ئێستا موچه‌ى یه‌ك خانه‌نشینى نایاسایی نه‌بڕدراوه‌و مانگانه خانه‌نشینیه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ شارپرێس ڕایگه‌یاند، تا ئێستا یه‌ك خانه‌نشینى نایاسایی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پله‌باڵاكان نه‌بڕدراوه به‌ڵكو وه‌ك خۆى مانگانه وه‌ریده‌گرن له‌كاتێكدا له 1/7/2020وه پێویستبوو به‌پێى یاساى چاكسازى خانه‌نشینى ئه‌مانه ببڕدرێت.
وتیشى، پێشبینى باشبون یان خراپبونى دۆخى مووچه قورسه به‌ڵام به‌م دوخه دوو ئیدارییه‌وه پێشبینى باشبونى دۆخه‌كه ناكه‌ن چونكه مانگى ڕابردوو داهاتى كاره‌باى سلێمانى 73 ملیار‌و داهاتى باشماخ و په‌روێزخان 47ملیار دیناربوه به‌ڵام سلێمانى 70 ملیارى بۆ مووچه داوه‌و داهاتى گومرگى برایم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران 110ملیار دیناربوه بێجگه هه‌موو داهاته‌كانى تر به‌ڵام به‌هه‌ولێرو دهۆك ته‌نها 90 ملیاریان بۆموچه داوه جگه له‌هه‌موو داهاته‌كانى تر‌ى ناوخۆ.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، گرێبه‌سته‌كانى ده‌رهێنانى نه‌وت و غاز زۆرخراپن و له‌هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 27دۆلار بۆحكومه‌ت ماوه‌ته‌وه له غازى شل یه‌ك دۆلارى بۆ حكومه‌ت نیه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح هێماى بۆئه‌وه‌شكرد، غاز زۆربه‌ى له سنورى سلێمانى و گه‌رمیانه‌و هۆكارى په‌راوێزخستنیشى هه‌ر بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت" چه‌ندین كۆمپانیا هاتوون كه بۆرى غاز به‌رن بۆ ماڵان به‌ڵام یه‌كێتى و پارتى ڕێگرن و ده‌ڵێن ده‌بێت شه‌ریكبین.
ئ.ق