بتكۆین دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

هەمەڕەنگ

22/01/2022‌ 457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژی شەممە دراوی ئەلیكترۆنی بتكۆین %9 ی بەهای خۆی لەدەست دا و نرخەكەی دابەزی بۆ خوار 35 هەزار دۆلاری ئەمریكی.

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، داتاكان ئەوەیان خستوەتەروو، ماوەی شەش مانگە واتا لە مانگی تەموزەوە دراوی بتكۆین دابەزینی هاوشێوەی ئەمڕۆی بەخۆیەوە نەبینیوە و گەیشتە 34900 دۆلار.

پێگەی "CoinMarketCap" ئاماژەی بەوە كردووە، دابەزینی دراوی بتكۆین لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو بووە و نرخی ئێستای دراوەكە 35207 دۆلاری ئەمریكییە.

رەنج رەسول