محەمەد حەکیم: ئێستا خەڵکى کوردستان چاوەڕێی شۆڕشی چەکداری دەکات

کوردستان

23/03/2022‌ 3260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند، دەسەڵاتی هەرێم بە هەردوو جەمسەرەکەیەوە گوێ بەهیچ لە دەنگە ناڕازییەکان نادەن، لە ١٧ی شوباتەوە تاکو ئێستا داواکارییەکانى خەڵک جێبەجێ ناکرێن و خراپتریش بووە، بەپێچەوانەوە خەڵک ئێستا ئاوات بە ساڵی ٢٠١١ دەخوازێت، ئێستاش دەنگی ناڕەزاییەتى هەولێرو دهۆکیشى گرتووەتەوەو دەسەڵاتیش دەستی بۆ زەبرو زەنگ بردووە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لەگەڵ ئەوانەشدا ئەمە دەسەڵاتە لەناوخۆیانیشدا تەباو رێک نیین، دژی یەکترن و لەیەکتر دەخوێنن و پاشقول لەیەکتر دەگرن و شەڕ دەکەن لەسەر پۆستەکان.

محەمەد حەکیم باس لەوە دەکات، ئەم دەسەڵاتە خەڵکی وا لێکردوە بە هەموو شتێک شکور بن بە نموونە ئەگەر راپرسی بکەی لەسەر مووچە هەموو خەڵک دەڵێن بەس موچە هەبێت بەسە.

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری دەشڵێت" میللەت ئەوەى بۆ دەرکەوتووە کە پەرلەمان بێ ئەرزش کردوە، خەڵک چاوەڕێی شۆڕشى چەکداری دەکات، ئەم هەرێمە روویەکى دیکەى هەیە کە تائێستا خەڵک و ئێمەش تیایدا ئاسودەیین ئەوەیش لایەنە ئەمنییەکەیە، ئەویش ئەگەر دەسەڵات خۆی تێکینەدا، ئەگەر دەسەڵات خۆی تێکی نەدا تەنیا یەک نیعمەت ماوە ئارامی و ئاسایشە.