ئامێرێکی پزیشکی نوێی ئێرانیی لەماوەی چەند چرکەیەکدا نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان ئاشکرا دەکات

تەندروستی

24/04/2022‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانا ئێرانییەکان پەرەیان بە ئامێرێکی پزیشکی نوێداوە کە دەتوانێت تەنیا لەماوەی 20چرکەدا نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان ئاشکرا بکات، بێئەوەی لەوەشدا پێویستی بە بەکارهێنانی ئامێری یارمەتیدەری تر هەبێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "فارس" ئەو ئامێرە نوێیە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان پشت بە رێگایەکی نوی دەبەستێت کە جیاوازە لەو ڕێگایانەی پێشتر پشتی پێدەبەسترا کە بریتیی بوو لەوەرگرتنی سامپڵ لە لووت یان لە قوڕگ.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو کۆمپانیایەی ئامێرە نوێکەی بەرهەمهێناوە رایگەیاندووە کە خەرجی ئامێرەکە زۆر کەمە و ئابووریانەیە، جگە لەوەی شێوازی بەکارهێنانی زۆر ئاسانە و هەموو کەسێک دەتوانێت بەدەستی خۆی بەکاریبهێنێت.

باس لەوەشکراوە کە گرنگترین تایبەتمەندی ئامێرە نوێکە بریتییە لە ئاسانی بەکارهێنان و خێرایی بەدەستوەدانی ئەنجامەکانی و کەمی خەرجی و تێچوونەکەیەتی.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی