شارپرێس:
لەگەڵ ئەوەی واباسدەکرێت کە هەندێک لەجۆرەکانی خورما بڕێکی کەم لەشەکریان لەناودایە، بۆیە ئاساییە کەسانی تووشبووی نەخۆشیی شەکرە بیخۆن، بەڵام دەستەی گشتیی خۆراکو دەرمانی سعودیی ڕونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردۆتەوەو دهڵێت:"هەموو جۆرەکانی خورمان بڕێکی زۆر لەشەکریان لەناودایە"، جەختیشیکردۆتەوە، هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدانییە کە بیسەلمێنێت جۆرێکی دیاریکراو لەخورمان بۆ خواردنی تووشبووانی شەکرە گونجاوە.
دەستەی دەرمانو خۆراکی سعودییە ڕێنمایی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرەی کردووە کە پەنا نەبەنەبەر خواردنی بڕێکی زۆر لەخورما.
داواشیکردووە، وا پێویستدهكات بۆ زانینی ئەو بڕە خورمایەی ڕۆژانە بخورێت، كهسهكه سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات.
لەبەشێکی تری ڕونکردنەوەی دەستە سعودییەکەدا باس لەگرنگی ڕۆژانە خواردنی دوو دەنکە خورما بۆ پاراستنی هاوسەنگی شەکری ناو خوێن کراوە.
خورما یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بەو ڕەگەزە خۆراکیانەی کە جەستە لەڕۆژداو بەهۆی بەڕۆژووبوونەوە لەدەستی دەدات، بۆیە لەڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە کە ڕۆژووشکاندن بەخورما زۆر بەسوودە.
جگەلەوەی خورما بەئاسانی هەرس دەبێتو کەسی ڕۆژووگر دوای چەند خولەکێک هەست بەتێرییو دەستکەوتنی وزە دەکات، بەڵام بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەنو بڕی ڕۆژانەی خواردنی خورمایان بۆ دیاریبکەن.
و: ئاکۆ ئاڵی