خێزانێك لە ژیانێكی خراپ و ناهەمواردان و پێویستیان بە هاوکاری خێرخوازانە

کوردستان

28/04/2022‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرنامەى "میوانى تۆین"ی شارپرێس ئەمجارەش لەگەڵتانە بۆ ناساندنى ماڵە هەژارو نەدارێکى دیکەی ئەم وڵاتە کە بەدەست نەبوونى و نەخۆشی و بێجگەییەوە هەراسان بوون، ئەوان رووی دەمیان دەکەنەوە خوا پێداوو خێرخوزان تا ئاوڕیان لێبدەنەوەو هاوکاریان بکەن.

مایکی شارپرێس بووەتە میمبەری ئەو ماڵە هەژارانەى کە لەم رەمەزانەدا پێویستیان بە هاوکاریکردن و ئاوڕلێدانەوەیە، دەنگ و کۆژانەکانیان دەگەیەنێت بە سەرمایەداران و بەرپرسان و خێرخوازان، ئەم ماڵە هەژارەش کە جێگەی ژیان و مانەوەیان جێگەی سەرسوڕمان و بەزەییە، بۆیە داوا دەکات هاوکارییەکیان بکرێت.

دایکی منداڵەکانى ئەم ماڵە هەژارە باس لەوە دەکات کە خۆیان توانایان نیە پێداویستى و جل و بەرگ بۆ منداڵەکانیان بکڕن، بۆیە مامۆستاکانیان جل و بەرگری مەکتەب و جەژنیشیان بۆ کڕیون.

هەروەها سێ منداڵی ئەم ماڵە کەمدەرامەت و نەبووە، خاوەن پێداویستى تایبەتن و ماوەى پێنج مانگە نەیتوانیوە سەردانى  پزیشکیان پێ بکات بەهۆی ئەوەى پارەى پێ نیە.
دامەزراوەى میدیایی شارپرێس بەدرێژایی مانگی پیرۆزی رەمەزان بەرنامەیەکى تایبەتى تەرخان کردوە بەو خێزان و ماڵە هەژارو کەمدەرامەتانەى کە لە دۆخێکى دارایی خراپ و ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن و شارپرێس خەم و ئازارەکانیان دەگەیەنێت بە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و کەسانى خێرخواز.

بەرنامەی "میوانی تۆین" لەلایەن پێشکەشکار سارا عزەتەوە بە سپۆنسەری سەرەکى سەرمایەدارو خێرخوازی شاری سلێمانى مەریوان حاجی عەلی پێشکەش دەکرێت.