شارپرێس:
ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریکی (ناسا) وادهى كۆتاییهاتنى ئۆكسجینى لهسهر ڕووى زهوى ئاشكراكرد.
بەگوێرەی پێگەی ڕۆژنامەی Mekrurی ئەڵمانی کە پشتیی بەزانیارییەکانی ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریکی (ناسا) بەستووە ڕایگەیاندووە، کۆتاییهاتنی ئۆکسجین لەسەر زەویی پێویستی بەیەک ملیار ساڵی تر هەیە.
زانا ئەمریکیو یابانییەکان باسیان لەوەکردووە، قەتیسبوونی گەرمی هۆکاری نەمانی ئۆکسجین دەبێت لەسەر زەویی، بۆیە ئەگەربێتو پلەکانی گەرمی زەویی چەند پلەیەکی تر بەرزببنەوە، ئەوە ئۆکسجین بەشێوەی نیمچە کۆتایی لەسەر زەویی نامێنێت.
ئەوەش هاتووە، لەوکاتەشدا ئاستی ئۆکسجین لەبەرگەهەوای زەویدا بۆ یەک لەملیۆن بەشی ئێستا کەمدەبێتەوە، ئەوکاتەش ڕوودانی پڕۆسەی جێگرەوەی ڕووناکیی ئەستەم دەبێتو لەهەمانکاتیشدا ئاستی گازی میسان لەبەرگە هەوادا بۆ 10 هەزار ئەوەندەی ئێستا بەرزدەبێتەوە.
بەوجۆرە چینی ئۆزۆن بەهۆی بەهێزی تیشکەکانی خۆرەوە لەبەریەک هەڵدەوەشێت، ئەمەش مانای وایە مرۆڤو ئاژەڵو گیاکانی سەر ڕووی زەویی ڕاستەوخۆ دەکەونە بەر تیشکی سەروو بنەوشەییو تیشکی سووتێنەری خۆر.
بەوجۆرە ژیان لەناو ئاوو لەسەر زەوییو لەهەودا نامێنێت، تەنها شێوە ژیانی ناهەوایی (کە پێیوستیان بەئۆکسجین نییە)، لەگەڵ بەکتریا سەرەتاییەکان کە لەسێبەردا دەژین، دەمێنێنەوە.
و: ئاکۆ ئاڵى