بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی ناپۆلی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەوێت

وەرزش

04/05/2022‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی بەرشەلۆنە چاوی لە خالیدۆ کۆلیبابی ئەستێرەی یانەی ناپۆلی بڕیوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەنی تا ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

خافی میگێلی رۆژنامەنوسی ئیسپانی ئاماژەی بەوه کردووە، کۆلیبالی لە ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی کۆتایی پێدیت و ئارەزووی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە.

رۆژنامەکە باسی لەوەیش کردووە، یانەی ناپۆلی بۆ دەستبەرداربوون لە کۆلیبابی داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

جێگەی باسە خالیدۆ کۆلیبالی تەمەن 30 ساڵ لەم چەند ساڵەی رابردوودا یەکێک بووە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان.

رەنج رەسوڵ