ریاڵ مەدرید مانچستەر سیتی نائومێد کرد

وەرزش

04/05/2022‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە رووبەڕووبوونەوەکانی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-1 لە مانچستەر سیتی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی خولەکە.

یاریی چوونی ئەم دوو یانەیە بە ئەنجامی 4-3 لە بەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی پێهات، هەرچەندە ئەمشەو ریاز موحریز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مانچستەر سیتی لە خولەکی 73 تۆمار کرد، بەڵام رۆدریگۆ لە خولەکەکانی 89 و 91 و کەریم بنزیما لە خولەکی 96 گۆڵی سەرکەوتیان بۆ ریاڵ مەدرید تۆمار کرد.

لە ئێستادا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپول له یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپان و بڕیار وایە یارییەکە لە 28ی ئەم مانگە لە فەڕەنسا بەڕێوەبچێت.

رەنج رەسوڵ