مۆرینهۆ پیرۆزبایی لە ئەنشیلۆتی دەکات

وەرزش

06/05/2022‌ 453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خۆسیە مۆرینهۆی پرتوگالی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ کۆتا یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پیرۆزبایی لە کارلۆ ئەنشیلۆتی دەکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا مۆرینهۆ وتی، ریاڵ مەدرید لە دڵمدایە، خۆشحاڵبووم کە گەیشتە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان.

وتیشی، ئەنشیلۆتی راهێنەرێکی گەورەیە، بە پەیوەندی تەلەفۆنی پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەم لێکرد.

لە یاری نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان یانەی ریاڵ مەدرید بە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە بە ئەنجامی 6-5 لە یانەی مانچستەر سیتی بردەوە.

رەنج رەسوڵ