شارپرێس:
دواى هۆشداریه‌كه‌ى به‌ناتۆو وڵاتانى ئه‌وروپا، ڕوسیا به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى برده‌سه‌رو هێرشیكرده‌سه‌ر ئه‌و هاوكاریه سه‌ربازیانه‌ى به‌ڕێوه‌بوون بۆ ئۆكرانیا.
ڕۆژى 4ى ئه‌م مانگه، دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕوسیا له‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگێی شویگۆ ئاماژەی بەوەداوە، سوپای ڕوسیا بارهەڵگرەکانی ناتۆ کە چەک دەگوازنەوە بۆ ئۆکرانیا وەکو ئامانجێکی هێرشەکانیان سەیر دەکات.
شویگۆ وتبووى:"ئەو چەکدارانەی ئۆکرانیا کە لەوێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵدا خۆیان حەشارداوە بەتەواوەتی گەمارۆدراون، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن فەرمانیکرد گەمارۆ بدرێن".
ئه‌مڕۆش 7ى 5ى 2022 وه‌ك به‌ڵێنیدابوو كه ئه‌و هێرشه ده‌كات ئه‌گه‌ر هاوكاریه‌كان بۆ ئۆكرانیا ڕانه‌گیرێن، هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامداو هێرشیکردەسەر ئەو چەک‌و هاوکارییانەی ئەمریکاو ڕۆژئاوا كه بۆ ئۆکرانیایان ڕەوانەکردبوو.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسیا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، "ئه‌مڕۆ ده‌یان كۆگاو چه‌كى ئه‌مریكى‌و ئه‌وروپیمان له‌شارى خاركیڤ له‌ئۆكرانیا له‌ناوبردو تێكمان شكاندن".
ش.هـ