تورکیا هێزی زیاتر رەوانەى سنورەکانى هەرێمى کوردستان دەکات

کوردستان

08/05/2022‌ 747 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپای تورکیا هێزێکى زیاتری رەوانەى سنورەکانى هەرێمى کوردستان کردوەو پێدەچێت ناردنى ئەو هێزە بەمەبەستى ئۆپراسیۆنێکى دیکە بێت.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا هێزێکى دیکەى سەربازی رەوانەى سنورەکانى هەرێمى کوردستان کردوە بەمەبەستى رووبەروونەوەى زیاترى پەکەکە.

لەلایەکى دیکەوە سەرچاوەیەکى ئاگادار بە شارپرێسی راگەیاند، شەوی رابردوو سوپای تورکیا هێزێکى دیکەى سەربازی لە سنوری ناوچەى بادینان زیاتر کردوەو هاوکات بەشێک لەو هێزەشی لە بەرزاییەکانى ناوچەى بارزان جێگیر کردوە.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، جموجۆڵی هێزەکەى تورکیا لە سنورى ناوچەى بارزان زیاتر بووەو سەربازانى تورکیا هەڕەشەشیان لە هاوڵاتیانى ئەو گوندانە کردوە کە بەهیچ مەبەستێک نزیکی ئەو ناوچانە نەبنەوە کە سوپای تورکیا لێیە.

مانگی رابردوو سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکى لە ناوچە سنورییەکان لەدژی هێزەکانى پەکەکە لەناو قوڵایی خاکى هەرێم دەستپێکرد، بەڵام دوای چەند رۆژێک تورکیا ئۆپراسیۆنەکەى راگرت، لەبەرامبەردا پەکەکە رایگەیاند، بەهۆی شکستهێنانى تورکیا لەو لەشکرکێشییە ناچار بووە تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەى رابگرێت.

س.هـ