فێرگسۆن ئامۆژگاری رۆناڵدۆ دەکات

وەرزش

08/05/2022‌ 670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سێر ئەلێکس فێرگسۆن راهێنەری پێشووتری یانەى مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامۆژگاری کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات یانەکەى جێنەهێڵێت.

رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی بڵاویکردەوە، کە سێر ئەلێکس فێرگسۆن و رۆناڵدۆ کۆبوونەتەوەو نانى بەیانیان بەیەکەوە خواردوە، بەڵام کۆبوونەوەکە تەنیا بۆ نەناخواردن نەبووە، بەڵکو بۆ گفتوگۆکردن بووە لەبارەى چارەنوسی رۆناڵدۆوە.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردوە، کە سێر ئەلێکس فێرگسۆن ئامۆژگاری رۆناڵدۆی کردوە لە مانچستەر یونایتد بمێنێتەوەو پارێزگاری لە مێژووی یاریکردنى لەو یانەیە بکات.

دوای ئەوەی مانچێستەر یونایتد نەگەیشتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بابەتى رۆیشتنى کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیانەى شەیتانە سورەکان بووەتە باس و خواسی رۆژنامە وەزرشییەکانى ئەوروپا، هاوکات لەدەستدانى ئەم خولە بەلای رۆناڵدۆوە دۆخێکى قورسى دروست کردوە.

رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنى 141 گۆڵ پاڵەوانى خولی یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپایە کە لە ژیانى وەرزشیدا تۆماری کردوە، بۆیە دابڕان لەو خولە ئەگەری لەدەستدانى ئەو نازناوەى هەیە.

س.هـ