دەرگای ریاڵمەدرید و لیڤەرپوڵ بۆ چوامینى دەکرێتەوە

وەرزش

08/05/2022‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەریەکە لە یانەى ریاڵمەدریدی ئیسپانى و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانى یاریزانى هێڵی ناوەڕاستى یانەى مۆناکی فەڕەنسی.

میدیاکانى فەرەنسا بڵاویانکردەوە، دوو گرێبەستى گرانبەها بە ئۆریلین چوامینى یاریزانى یانەى مۆناکۆی فەرەنسی گەیشتووەو دەیانەوێت لە وەرزی داهاتوودا بیگوازنەوە بۆ یانەکانیان.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، کە یانەی لیڤەرپوڵ گفتوگۆکانى لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێکردوەو جدییە لەوەی بیباتە ریزەکانییەوە و ریاڵ مەدریدیش ئەگەرچی دەستى بە گفتوگۆ نەکردوە لەگەڵ یاریزانەکەى مۆناکۆ، بەڵام دەستوارەى یانەى شاهانە زیاترە لە یانە ئنیگلیزییەکە رەنگە ئەوەش چانسی چوونى بۆ ریاڵ مەدرید زیاتر بکات.

لەلایەکى دیکەوەوە کەناڵی تی ئێف وەنی فەڕەنسی ئاماژەى بەوەکردوە، کە یانەى لیڤەرپوڵ گفتوگۆکانى لەگەڵ چوامینى بەباشى چووەتە پێشەوەو چانسی بۆ بەدەستهێنانى ئەو یاریزانە بەهێزتر بووە.

چوامینی ئێستا تەمەنى 22 ساڵەو لە هێڵی ناوەڕاستی یانەى مۆناکۆدا یاری دەکات و بەردەوامیش لە پێکهاتەى سەرەکى یانەکەی بووە.