شارپرێس:
ئه‌و سه‌ربازه ئۆكرانیانه‌ى لەوێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی كه له‌لایه‌ن سوپاى ڕوسیاوه گەمارۆدراون لەشاری ماریۆپۆڵ، ڕایانگه‌یاند، هه‌تا ئه‌وكاته‌ى له‌ژیاندا بمێنن به‌رگرى ده‌كه‌ن‌و ڕووبه‌ڕوى سه‌ربازانى سوپاى ڕوسیا ده‌بنه‌وه.
سڤیاتۆسلاڤ پالامار جێگری فەرماندەی یەکەی ئازۆڤی ئۆکرانیا لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئۆنلایندا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "تاوەکو لەژیاندا بمێنین بەردەوامدەبین لەشەڕکردن دژى ڕوسیا‌و خۆمان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ین".
ئه‌وه‌شى وت:"کاتی زۆرمان لەبەردەستدانییەو لەژێر بۆردومانێکی چڕداین، داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌كه‌م هەوڵبدەن سەربازە بریندارەکان لەوێستگەکە بگوازنەوە، چونكه بریندارێكى زۆرمان هه‌یه".
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه ئۆنلاینه‌دا سەربازێک به‌ناوى ئیلیا سامۆلیێنکۆ ڕایگه‌یاند، "تائێستا چه‌كى پێویستمان له‌به‌رده‌سته‌و بڕیارماندا هه‌تا ئه‌وكاته‌ى هه‌ناسه بده‌ین، شه‌ڕى ڕوسیا ده‌كه‌ین‌و كۆڵناده‌ین‌و خۆمان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ین".
درەنگانی دوێنێ شەممە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلدیمیر زیلینسکی وتی، زیاتر لە300 هاوڵاتی مەدەنی لەوێستگەی ئازۆڤستاڵ گواستراونەتەوەو بەرپرسانی ئۆکرانیاش ئێستا سەنگ دەخەنەسەر گواستنەوەی بریندارەکان‌و یارمەتیدانی دانیشتوانی شوێنەکانی دیکەی ماریۆپۆڵ تاوەکو لەشارەکە بهێندرێنە دەرەوە.
ش.هـ