نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی

ئابوری

09/05/2022‌ 347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شار پرێس:
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 111 دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 108 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت ڕێککەوتن لەسەر قەدەغەکردن یاخود کۆتاییهێنان بە هاوردەی نەوتی ڕوسی، ئەمریکاش چەند سزایەکی نوێی بەسەر بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری گازپرۆم بانک و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی ڕوسیا سەپاند.