عێراق نرخى کڕینى گەنم لە جوتیاران بەرز دەکاتەوە

عیراق

09/05/2022‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى کشتوکاڵی عێراق نرخى کڕینى گەنم لە جوتیاران بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرز دەکاتەوەو بۆ هەر تەنێک زیاتر لە ٧٠٠ هەزار دیناری دیاریکردوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لەراگەیەنراوێکدا عەلا جبوری وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی زیادکردنی سەرکەوتنەکانی وەرزی بە بازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی جوتیارانی وڵات، بڕی ٥٠٠ ملیار دیناریان بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران تەرخانکردووە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لەوەشکردووە، وەرزی بە بازاڕکردنی ئەمساڵ سەرکەوتنی بەرچاو بە خۆیە دەبینێت و جوتیاران رۆژانە ٥٠ هەزار تەن لە بەرهەمەکانیان بۆ فرۆشتن نمایشدەکەن.
لەلایەکى دیکەشەوە عەبدولستار مەجید سەرۆکى فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانى کوردستان لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بەرز بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەر تەنێک گەنم بە ٧٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران بکرێتەوە.

دەشڵێت ئەمە بڕیارێکی دڵخۆشکەرە هەم بۆ جوتیاران هەم بۆ تەواوی خەڵکی عێراقیش، چونکە دەبێتە هۆی عەمبارکردنی گەنمێکی زۆر کە بە خۆراکێکی سەرەکی و ستراتیژیی دادەنرێت و وڵات لە برسێتی و گرانیی بەدور دەگرێت.

بەپەلە