شارپرێس:
سەرۆکی فەڕەنسا ڕایدهگهیهنێت، ئهو زۆر حهزدهكات کۆمەڵگەیەکی نوێی سیاسیی ئەوروپی دروستبێت کە تیایدا ڕێگە بەوڵاتانی دیکەی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بدرێت بەشداربن لەکڕۆکی بەها ئەوروپییەکاندا، لەو وڵاتانەش ئۆکرانیاو بەریتانیا.
لەمیانى وتارێکدا بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لەستراسبۆرگ، ئیمانوێڵ ماکرۆن ڕایگهیاند، "سەرکەوتنم لەهەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردوودا ئاماژەیەکە لەسەر ئەوەی فەڕەنسییەکان ئەوروپایەکی زیاتریان دەوێت لهوهى ئێستا".
ئهوهشى نهشاردهوه، "ئارەزووی ئێمه بۆ ئهوهى ئۆکرانیا بێته ناو یهكێتی ئهوروپاوه چەند ساڵێکی دەوێت، ئێستا ئۆکرانیا بەو شەڕەی کە دەیکاتو بەو ئازایەتییەیەوە لەدڵەوە ئەندامی ئەوروپاکەمانو خێزانەکەمانو یەکێتییەکەمانە".
ش.هـ