لە موچە زیاترە.. یەكێتی كۆی داهاتی هەرێم لە مانگی ئازاردا ئاشكرا دەكات

کوردستان

10/05/2022‌ 2062 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیای فەرمی یەكێتی كۆی داهاتی مانگی سێی ئەمساڵی هەرێمی كوردستانی ئاشكرا كرد، كە زیاتر لە تریلیۆنێك و 100 ملیار دینارە و لەو داهاتەش 34% بۆ سلێمانی نێردراوە.

میدیای فەرمی  بڵاویكردەوە، لە كۆی 800 ملیار دیناری داهاتی نەوت تەنها 279 ملیار دینار دراوە بەسلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، هەروەها لە كۆی 300 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم تەنها 100 ملیار دیناری دراوە بەسلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین.

ئاماژەی بەوەكردووە، لە كۆی 32 ملیار دینار هاوكاری ئەمریكا بۆ پێشمەرگە تەنها نۆ ملیار دیناری دراوە بەسلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین.

وەك لە هەواڵەكەی میدیای یەكێتیدا هاتووە: تەنها لەسەدا 34 كۆی داهاتەكانی هەرێم بۆ مانگی سێ دراوە بەسلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زیاتر لەو بودجەیەی كە پێویستە بۆ موچە "900 ملیار دینار" داهات لە بەردەستی حكومەتدایە، بەڵام چەند هێشتا خانەنشینانی سنوری سلێمانی و فەرمانبەری بەشێك لە وەزارەتەكان موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.

س.س