بەرشەلۆنە بۆ رۆکای بایرن میونخ لەسەر هێڵە

وەرزش

10/05/2022‌ 267 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارک رۆکای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بایرن میونخ واژۆ بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رادیۆی TV3ی کەتەلۆنیا یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بەو یاریزانە ئیسپانییە دەدات و دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینه بیهێنێتە ریزی یانەکەیەوە.

رۆکا تەمەنی 25 ساڵە و لە ساڵی 2020 لە یانەی ئیسپانیۆلەوە رووی لە یانە ئەڵمانییەکە کردووه.

رۆکا لە بایرن میونخ سەرکەوتوو نەبووە و تا ئێستا پێگەس خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە جێگیرنەکردووه و پێشبینی دەکرێت ئەم هاوینە یانەکە جێبهێڵێت.