پلەی گەرمی كاریگەری لەسەر گورچیلە دەبێت

تەندروستی

10/05/2022‌ 356 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایان بوونی پەیوەندییەكیان لەنێوانی رۆژە گەرمەكانی ساڵ و مەترسیەكانی دروستبوونی بەردی گورچیلە خستەروو.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كەرۆژنامەی (ئاسۆی تەندروستی ژینگەیی) بڵاویكردۆتەوە، دەركەوتوە كەزیاتر لە10 شاری ئەمریكا رووبەرووی مەترسی زیادبوونی بەردی گورچیلە دەبنەوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە.

ئەو شارانەش : ئەتلانتا، شیكاگۆ، دالاس، فیلادلفیا، لوس ئەنجلس،ن كەبەرزبونەوەی پلەی گەرما بەرێژەی 10 پلە زیاتر لەباری ئاسایی دەبێتە هۆی زیادكردنی مەترسی دروستبونی بەردی گورچیلە لەو كەسانەی كەنەخۆشییەكانی كۆئەندامی میزیان هەیە.لەئێستاشدا 9%ی دانیشتوانی ئەمریكا گرفتی بەردی گورچیلەیان هەیە.

لەوبارەیەوە دكتۆر گریكۆری تازیان شارەزا لەنەخۆشییەكانی كۆئەندامی میزدا رایدەگەیەنێت كەبەرزبونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی زیاتر دروستبونی بەردی گورچیلە، ئەم دۆزینەوەیەش كاریگەری گۆرانكارییەكانی كەشوهەوا لەسەر تەندروستی كۆمەڵ پشتراست دەكاتەوە.