شارپرێس:
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت بەدواداچوون دەکات بۆ کەمبوونەوەى داهات و کێشەى موچە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە، دەشڵێت" داهات لە هەولێرو دهۆک زیادی کردوەو لە سلێمانى کەمیکردوە".
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە دوای کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیران لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داكۆكی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كه‌ین. داكۆكی له‌وه ده‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و رێكاره پێویسته‌كان، كه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێویست بووه گیراونه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا دوانه‌خرێت، هیوادارم لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بتوانن رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا".
وتیشى"به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست له هه‌موو پارێزگاكانه‌وه و وه‌ك یه‌ك ئه‌جێندای حكومه‌ت جێبه‌جێ نه‌كراوه. له هه‌ندێك شوێن داهاتی ناوخۆ زیاد بووه، له هه‌ندێك شوێنیش داهات نه‌ك زیاد نه‌بووه، به‌ڵكو كه‌میش بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت".
بارزانى ئاماژەى بەوەشکرد، داهاتی ناوخۆیه، كه داهاتی نانه‌وتییه و جێی پرسیاره و خۆی له داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی رسوومات و باج و داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ پێكدێت. ئه‌م داهاته له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر زیادی كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پارێزگاكانی دیكه وه‌ك پێویست كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئه‌مه بووه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێویسته بۆ كامڵ كردنی مووچه‌ی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران له‌و ناوچانه دواده‌كه‌وێت یاخود بووه‌ته جێی پرسیار.
سەرۆکى حکومەت ئەوەشى خستەڕوو، پابه‌ندین به‌وه‌ی هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵك و مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا بۆ دابین بكرێت. ئه‌گه‌ر له شوێنێك كه‌مته‌رخه‌می كراوه پێویسته پرسیار بكرێت بۆ ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه هه‌یه.
هاوکات سەۆکى حکومەت ئاشکراشى کرد له رۆژانی داهاتوو داوا له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌كه‌م، بێن بۆم باس بكه‌ن، كه ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه، ئایا كێشه‌كان، ناوچه‌یین، یاخود گشتیین، كێ به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه داهاته‌ی كه پێویسته بۆ كامڵكردنی پێدانی مووچه، ئێمه دوای ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كرد، بێگومان به‌رچاوڕوونییه‌كی زیاترمان ده‌بێت و قسه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
س.هـ