شارپرێس:
سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، له ده‌ستووردا مافی ده‌ستووری خه‌ڵك دیاریكراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشێلكردنی په‌سند نییه و ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌و مافانه ده‌كه‌ن ده‌بێت وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیدا لە وەڵامى وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند"به‌داخه‌وه هه‌ندێكجار قسه‌ی ناڕاست ده‌كرێت، گوایه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه، یان وه‌ڵامده‌ره‌وه نه‌بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی چاره‌سه‌ر. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووین له په‌یوه‌ندیكردن به حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتیی بێت.
وتیشی، بڕیاری تاكلایه‌نانه، كه پێشێلی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، جێگه‌ی په‌سند نییه، هیچ كه‌سێكیش له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی حزبی و تاكه كه‌س بڕیار له جیاتی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بدات. له ده‌ستووردا مافی ده‌ستووری خه‌ڵك دیاریكراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشێلكردنی په‌سند نییه و ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌و مافانه ده‌كه‌ن ده‌بێت وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
سەرۆکى حکومەت روونیکردەوە، له باره‌ی وزه و دۆسیه‌ی نه‌وت و غازدا ئێمه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین. پێم سه‌یره ده‌وترێت حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی نه‌بووه! ته‌نانه‌ت به‌م دواییانه پێشنیازمان پێگه‌یشتووه و به زاره‌كی و نووسراویش وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ده‌ستوور رای هه‌رێمی كوردستان‌مان دیاریكردووه و روونمان كردووه‌ته‌وه، كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی عێراق و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشدا بێت.
هەر لەسەر ئەو پرسە بارزانى دەشڵێت"ده‌مه‌وێت دڵنیاتان بكه‌مه‌وه، په‌یوه‌ندیمان به‌رده‌وامه. وه‌ڵامی حكومه‌تی فیدراڵیمان داوه‌ته‌وه. چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین ئه‌وانیش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته زیاتر په‌نا به‌رنه به‌ر یاسا و مادده ده‌ستوورییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری و خۆیان له بابه‌تی سیاسی به دوور بگرن و ئه‌مه نه‌كه‌نه بابه‌تێكی سیاسی و وه‌ك كارتێكی فشار به‌رامبه‌ر به هه‌رێم به‌كاری بهێنن. ئێمه پابه‌ند ده‌بین به‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یاسایی ئه‌م كێشه‌یه‌ش بكه‌ین.
س.هـ