مانچستەر سیتی ریسەکەى بەرشەلۆنە دەکاتەوە خوری

وەرزش

11/05/2022‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لێدوانی بەرشەلۆنە لەبارەی رۆیشتنی هالاند بۆ مانچستەر سیتی

جۆردی کرۆیف راوێژکاری وەرزشیی یانەی بەرشەلۆنه لەبارەی رۆیشتنی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی بۆ یانەی مانچستەر سیتی لێدوانی دا.

یانەی مانچستەر سیتی رۆژی سێشەممەی دوێنێ بە فەڕمی گرێبەستی لەگەڵ هالاندی هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند واژۆ کرد.

یانەی بەرشەلۆنە یەکێک بوو لەو یانانەی کە گرنگییەکی زۆری به گرێەستی هالاند دەداو نزیکبووەوە لە گواستنەوەى بۆ یانەکەی، بەڵام مان سیتى گفتوگۆکانى تێکداو خۆی هالاندی بردە ریزی کوڕەکانى گواردیۆلاوە.


لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ کرۆیڤ دەڵێت، ئێمە نەماندەتوانی ئەو بڕە پارەیەی کە پارێزەر و باوک و بریکارەکەی هالاند داوایان دەکرد، دابین بکەین.

هەروەها وتی، ئێمە کۆمەڵێک هاوکێشەمان هەیە لە بارەی ئابوری یانەکەمانەوە کە زۆر رێزیان لێدەگرین.

وتیشی، بە دڵنیاییەوه هاندەرانی مانچستەر سیتی چێژێکی زۆر لە یاریکردنی هالاند دەبینن.