سەرۆکی ئیمارات کۆچی دواییکرد

جیهان

13/05/2022‌ 1379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ هەینی خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

ئەمڕۆ هەینی لەپاش کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات، سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا بۆ ماوەی 40 رۆژ ئاڵای ئەو وڵاتە لەسەر دامەزراوەکان دادەگرێت و 3 رۆژیش دەوام لە فەرمانگەکانی کەرتی گشتی و تایبەتیش رادەگیرێت.
 
خەلیفە بن زاید ئالنهەیان کێیە؟
ساڵی 1948 لەشاری ئەلعەین لەدایکبووە، کوڕی گەورەی دامەزرێنەری وڵاتی ئیماراتە.

دووەم سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و شەشەم حاکمی شازدەیەمی ئیمارەتی ئەبو زەبی بووە.

لە 3ی تشرینی دووەمی ساڵی 2004 لە شوێنی باوکی شێخ زاید بن سوڵتان-ی دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیماراتی بووەتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.