شارپرێس:
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له‌یادى 60 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیه‌كه‌یان به‌یاننامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كرد‌و داواى ماف و شایسته‌كانى مامۆستایانى هه‌رێم ده‌كه‌ن.
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان ده‌ست پێبكاته‌وه‌و پاشه‌كه‌وتى موچه‌كانیان بۆ بكاته ژماره حسابیه‌ك كه مامۆستایان بتوانن سودى لێ ببینن.
یه‌كێتى مامۆستایان هێما بۆئه‌وه ده‌كات زیاتر له 65% مامۆستایان له‌وه‌رگرتنى زه‌وى سودمه‌ند نه‌بوون و داواى پێدانى زه‌وى ده‌كه‌ن.