کچە یاریزانێکی سعودیە دیارییەک پێشکەشی میسی دەکات

وەرزش

15/05/2022‌ 556 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرەح جفری یاریزانی هەڵبژاردەی خانمانی سعودیە دیارییەک پێشکەشی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان دەکات و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەردەبڕێت.

فەرەح لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و میسی بڵاوکردوەتەوه و دیارییەک کە درێسی هەڵبژاردەی سعودیەیە پێشکەشی ئەو یاریزانە دەکات.

فەرەح نوسیویەتی، بە بینینی میسی خۆشحاڵبووم، هەمیشە ئەو سەرچاوەی ئیلهامی یاریی کردنی منە وەکو چۆن سەرچاوەی ئیلهامی یاریکردنی ملیۆنان کەسە.

وتیشی، سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە کاروانی وەرزشییم یارمەتیاندام، سوپاس بۆ خودا.

لە مۆڵەتێکی هەفتەییدا میسی رووی لە وڵاتی سعودیە کرد و لە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ شازادە هەیفا محمد ئال سعود دەردەکەوێت کە لە بەشی مێژوویی شاری جدە پیاسە دەکەن.