شارپرێس:
ئه‌ندامێکى سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەیەنێت، بڕیاری سه‌ره‌تا و كۆتایی پارتی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موواندا له ناویشیاندا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامێکى سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گفتوگۆ یه‌كێكه له بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی پارتی و ئه‌و رێگه‌یه به گرنگترین و سه‌ركه‌وتووترین رێگه ده‌زانین.
سەبارەت بە ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى شەهاب ئەوەى خستەڕوو، راسته كۆبوونه‌وه نه‌كراوه له نێوانیاندا، به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خراوه.
ئەندامەکەى سەرکردایەتى پارتى دەشڵێت"ئێمه ئه‌زموونێكی درێژمان له كاری پێكه‌وه‌یی و حوكمڕانی و داڕشتنی سیاسه‌تی هه‌رێم هه‌یه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی گفتوگۆ بكه‌ین".
دڵشاد شه‌هاب ئەوەشى خستەڕوو، هه‌ر گفتوگۆیه‌ك بكرێت، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نیشتمانی بێت و ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا نه‌بێت.