شارپرێس:
ڕۆژنامهنووسێكى كورد لهیۆنانهوه ئاشكرایدهكات، ئهمڕۆ ژمارهیهك كۆچبهرى كورد لەنزیک دوورگەی کیسرا لەیۆنان لهخنكان ڕزگاركران.
ڕەنج پشدەری ڕۆژنامەنووسی کورد لەیۆنان ئاشكرایكردووه، سێ کاروانی کۆچبەران کە پێکھاتبوون لە240 کۆچبەرو ژمارەیەکی زۆریان کوردبوون، لەنزیک دوورگەی کیسرا لەیۆنان لەخنکان ڕزگارکرانو سەرجەمیان سەلامەتن.
ئهوهشى ڕاگەیاندووه، کاروانی یەکەم 80 کۆچبەربوون، كه بەپێی زانیارییەکان سەرجەمیان کوردنو كاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ لەئاوی دەریای "سێ پەنجە" لەنزیک دوورگەی کیسرا لەیۆنان ڕزگارکراونو کاروانی دووەمیش 100 کۆچبەربوونو لەنزیک ھەمان دوورگە ڕزگارکران، بهڵام ئاشکرانەکراوە چەندیان کوردن.
بهوتهى پشدهرى، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش کاروانێکی دیکەی کۆچبەران کە پێکھاتبوون لە60 کۆچبەر لەنزیک دوورگەی کیسرا لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنان لەخنکان ڕزگارکراون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش لهو ژمارهیهى كۆتایی، 10 کۆچبەریان کوردنو سەرجەمیشیان سەلامەتن".
ش.هـ