شارپرێس:
دكتۆر مەزڵوم یەکێک لەفەرماندەکانی باڵاكانى هەپەگە ڕایدهگهیهنێت، "تورکیا لەترسا، پشتی بەتەکنیک بەستووە"، پهیامێكیش ئاراستهى توركیا دهكاتو دهڵێت:"تۆ بانگەشەى ئهوهدهكهیت کە پەکەکە لەناو دهبهیت، بهڵام پێویستە هەموو کەسێک بزانێت، کەس ناتوانێت پەکەکە لەناوببات".
دکتۆر مەزڵوم فەرماندەى باڵاى هێزهكانى پاراستنى گهل (هەپەگە) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسهیكردووهو وتویهتى:"تاوەکو دڵۆپێک خوێن لەلەشماندا بێت، خاوەنداریی لەشەهیدانمان دەکەین، ئێمە ئەمڕۆ لەسایەی ئەوان گەیشتوینهته ئەم ڕۆژە".
ئاماژهى بهوهشكردووه، "تورکیا دەزانێت کە ناحەقە، بۆیەش زۆر دەترسێت، لەئاسیای ناوەڕاستەوەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو کوردستان دەستی بەداگیرکەری کرد، دواتر کوردی ڕەتکردەوە، بەڵام جیهان هەمووی دەزانێت کە ئەگەر ئەم شۆڕشە سەربکەوێت، چوار پارچەی کوردستان لەداگیرکەری ڕزگارو ئازاد دەبێت، ئێمە بڕوامان پێی هەیەو ئایدۆلۆژیمان پشت بەوە دەبەستێت، تورکیا لەبەر ترس لەم شەڕە پشت بەتەکنەلۆژیا دەبەستێت".
ئهوهشى وت:"پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە کەس ناتوانێت پەکەکە لەناوببات، لەسەر ڕووی زەوی کوردێک بەتەنها بمێنێت، تێکۆشان بۆ ئازادی بەردەوامدەبێت، ئەوەش بۆ ئێمە زۆر ڕوونە، فاشیزمی ئاکەپەو مەهەپە هەموو کوردێکی کردووهتە ئامانجو وەک دوژمن دەیبینێت، بۆیەش پێویستە هەر کوردێک بەم تێگەیشتنە بجووڵێتەوە".
ش.هـ