شارپرێس:
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ئۆپۆزسیۆن بوونى خۆیانى ڕاگه‌یاند له‌په‌رله‌مان‌و ئاشكرایكردووه، "بۆ ماوه‌ى مانگێك ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن".
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌تویتێكدا نووسیویه‌تى، شه‌ره‌فمه‌نده توانیویه‌تى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بێت له‌مێژووى عێراقداو شه‌ره‌فمه‌نده سه‌ر به‌هیچ لایه‌كى ده‌ره‌كى نییه‌و سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له‌پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى.
سه‌در ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "یه‌ك بژارده له‌به‌رده‌ممان ماوه ئه‌ویش ڕۆیشتنه به‌ره‌و بوون به‌ئۆپۆزسیۆنى نیشتیمانى‌و بۆماوه‌ى 30 ڕۆژ، ئه‌گه‌ر توانرا حكومه‌تێكى نیشتیمانى پێكبهێندرێت كه هه‌ڵگرى خه‌مه‌كانى هاوڵاتیان بێت، ئه‌وه ئێمه‌ش پێمان باشه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شنه‌كرا ئێمه بڕیارى تر ده‌ده‌ین له‌كاتى خۆیدا".
زیاتر له‌حه‌وت مانگه هه‌ڵبژاردن له‌عێراق ئه‌نجامدراوه‌و وڵات له‌دۆخى چه‌قبه‌ستویدایه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆك كۆمارى عێراق ناكۆكن.
ئ.ق