شارپرێس:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم مه‌رجه‌كانى بوون به‌سه‌رپه‌رشتیارى ڕاگه‌یاندو به‌پێى مه‌رجه‌كانیش هه‌ر مامۆستایاك 12 ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت ده‌توانێت له‌پرۆسه‌كه به‌شداریى بكات.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، 381 پله‌ى سه‌رپه‌رشتیارى ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌چه‌ند مه‌رجێك ئه‌وانیش، داواكار بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى هه‌بێت‌و خزمه‌تى له12 ساڵ كه‌مترنه‌بێت‌و ته‌مه‌نى له1ى 1ى 1968 بۆ سه‌ره‌وه‌بێت‌و فه‌رمانى جێگیربونى بۆكرابێت‌و هیچ جۆره سزایه‌كى نه‌بێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دواى ئه‌م مه‌رجانه مامۆستا ده‌توانێت به‌شداریى له‌پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان بكات‌و له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌كان توانیبێتى له60% نمره‌ى كۆكردبێته‌وه.
ساڵانه به‌شێكى زۆرى مامۆستایان به‌شداریى له‌تاقیكردنه‌وه‌كانى بوون به‌سه‌رپه‌رشتیارى ده‌كه‌ن‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه چاودێریى پرۆسه‌ى خوێندن‌و به‌شداریى دانانى پلانى په‌روه‌رده‌یی ده‌كه‌ن.
ئ.ق