شارپرێس:
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی واده‌ى كۆتاییهاتنى خۆڵبارین‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات‌و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "ئێستا ئاستى بینین كه‌متره له100 مه‌ترو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامده‌بێت".
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌سناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیی به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئەمڕۆ کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارین تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوامدەبێت‌و دواتر کاریگەرییەکانی بەرەو کەمبوونەوە دەچن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "سبەینێ سێشەممەش خۆڵبارین هه‌ر ده‌بێت، بەڵام وەکو ئەمڕۆ نابێت‌و له‌چوارشەممەشه‌وه خۆڵبارین نامێنێت".
ش.هـ