شارپرێس:
له‌ناوچه‌ى پیشه‌سازیی باكور له‌شارى هه‌ولێر، پۆلیسى هه‌ولێریش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ى پیشه‌سازیی باكور له‌شارى هه‌ولێر برایه‌ك براكه‌ى خۆى كوشتووه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریه‌كانى په‌یامنێرى شارپرێس، ئه‌و دوو برایه له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى شارى دهۆكن.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، هۆكارى ڕووداوه‌كه له‌نێوان ئه‌و دوو برایه‌دا بۆ كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لاى خۆیشیه‌وه پۆلیسى هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه، "دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەپیشەسازی باکور، هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە".
ئاشكراشیكردووه، دواتر دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ابراهیم ج. م.) لەسەر کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ح. ج. م.) کوژراوە کە خەڵکی شاری دهۆکن‌و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخراوه‌و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیربکات.
ش.هـ