هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و وه‌ڵامى به‌غدا ده‌داته‌وه‌

کوردستان

17/05/2022‌ 4727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ماف به‌حکومەتی هەرێم ده‌دات له‌باره‌ى دۆسیەی بەڕێوەبردنی نەوت‌و غازو ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، "لەگەڵ کارەکانی دەستووری عێراقدا هاوتایەو نایاسایی نییە".


ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری هەرێم له‌ڕێگه‌ى نوسراوێكه‌وه‌ كه‌ واژۆى دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى له‌سه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "مامەڵەی حکومەتی هەرێم لەبەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت‌و غاز هاوتایە لەگەڵ دەستووری هەمیشەیی عێراق‌و هیچ پێچه‌وانه‌ نییه‌".

ئەم کاردانەوەیەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم وەڵامێکە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق کە ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ هەرێمی تۆمەتبارکرد بەوەی پێشێلکاریی دەستووری لەگرێبەستە نەوتیه‌كانیدا هه‌یه‌ کە لەگەڵ بەڵێندەران‌و کۆمپانیاکاندا واژۆی کردوون.

ش.هـ