هەپەگە کوژرانی 24 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

کوردستان

17/05/2022‌ 763 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، زنجیرە چالاكییەكیان بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی ئایار ئەنجامداوە و لەو چالاكییانەدا 24 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئەنجامی چەند چالاكیەكی گەریلاكانی ئاشكرا كرد و رایگەیاند:"تیمەكانی گەریلا لە دژی سوپای توركیا چالاكی بەهێز دەكەن لەو چالاكییانەدا تاكتیكی گەریلا بە سەركەوتنێكی گەورەوە جێبەجێ دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی ئایار لە چالاكی هێزەكانیاندا 24 سوپای توركیا كوژران و سێ‌ سەربازیش برینداربوون، ژمارەیەك چەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و سیستەمێكی كامێرا تێكشكێنران.