شارپرێس:
چالاك‌و ڕێكخراوه‌كانى بوارى ژنان له‌به‌رده‌م دادگاى سلێمانى خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو ڕایانگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له‌دادگاى سلێمانى كراوه به‌سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر ژن‌و شكۆى ژن‌و دادگا ده‌زانن.
چالاكانى بوارى مافه‌كانى ژنان ڕایانگه‌یاند، ئه‌وه‌ى كراوه ته‌نها شه‌ق تێهه‌ڵدانى ژنێك نییه، به‌ڵكو شه‌ق تێهه‌ڵدانه له‌كلتورو نه‌ریت‌و له‌شه‌خسیه‌تدانى ژنه‌و ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ژن كراوه هۆكارى ئه‌وه‌یه وه‌ك هاووڵاتى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژن ناكرێت.
چالاكانى ژنان ئه‌وه‌شده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌و شه‌قه‌ى له‌و ژنه له‌دادگا درا، ڕۆژانه دووباره ده‌كرێته‌وه‌و زۆربه‌ى ژنان شه‌قى هاوسه‌ر یان باوك‌و براكه‌یان به‌ركه‌وتوه‌و ئه‌مه‌ش شه‌ق تێهه‌ڵدانى كلتورى پیاوسالاریه.
چالاكانى ژنان داواده‌كه‌ن به‌فه‌رمى داواى لێبوردن له‌ژنان بكرێت‌و هه‌ركه‌سێك ژنى دوه‌مى له‌دادگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هێنا ڕێگه‌ى نه‌درێت له‌هه‌رێم نیشته‌جێ ببن.
ڕۆژى 13ى ئه‌م مانگه له‌نێو باڵه‌خانه‌ى دادگاى سلێمانى ژماره‌یه‌ك پۆلیس هێرشیانكرده‌سه‌ر چه‌ند ژنێك‌و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌و پۆلیسانه لێپێچینه‌وه‌ى یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
ئ.ق