درۆنێك له‌هه‌ولێر كه‌وته‌ خواره‌وه‌

کوردستان

15/06/2022‌ 7791 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كه‌مێك پێش ئێستا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر درۆنێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، به‌ر تاوه‌رێكى ئینته‌رنێت كه‌وتووه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو له‌گوندى گرد جۆتیار درۆنێك كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

 

وێنه‌ى ئه‌و درۆنه‌ى كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌وته‌ خواره‌وه‌....

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، گوندی گرد جۆتیار نزیكى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌و له‌كاتى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه‌شدا، به‌ر تاوه‌رێكى هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت كه‌وتووه‌و زیانى لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، شه‌وى 8ى ئه‌م مانگه‌ دژەتیرۆری کوردستان ئاشكرایكرد، "درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی كێشاوه‌ بەسەر ڕێگای (هه‌ولێر ـ پیرمام)‌و لەئاکامى ته‌قینه‌وه‌ى درۆنه‌كه‌دا سێ هاووڵاتی بەسووکی برینداربوون‌و زیانی مادیش بەخواردنگەیەک‌و چەند ئۆتۆمبێلێک كه‌وتووه‌".

ش.هـ

بەپەلە