رێژەی راستەقینەی ژمارەی نفوسی كورد لەتوركیا چەندە؟

مەلەفی تایبەت

16/06/2022‌ 2949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: شنۆ هیرانی
دەوڵەتی توركیا تا ئێستاو هەرگیز بەشێوەێكی فەرمی ژمارەی ڕاستەقینەی نفوسی كوردانی لەتوركیا ڕانەگەیاندووە. لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی هەر هەڵیژاردنێكیش لەتوركیا پرسی دەنگدەرانی كورد و كاریگەریەكانی لەدەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەكەم شتە كە حیساباتی زۆی لەسەر دەكرێت.
 هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو دەرخەری ئەوەن كەهەر لایەن و دەسەڵاتدارێكی سیاسی دەیەوەێت زۆرترین سوود لەم دەنگانەی كورد ببینێ.  بەپێی دووای ڕاپۆرتی دەزگایی باڵای هەڵبژاردنەكانیش لەتوركیا زۆرترین رێژەی دەنگدەر لەشارەكانی توركیا شاری ئەستەمبۆڵە كە نزیكەی 9 ملیۆن دەنگدەری لێیەو لەم رێژەیەش ½ كوردە كە بەپێی ئامارە نافەرمیەكان ژمارەی كوردانی ئەستەمبۆڵ لە6 ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە. لەهەڵبژاردنی شارەوانیەكانی ئەستەمۆڵ2018  شایەتحاڵی ئەوەبوو كە كورد باڵانسی دەنگەكانیان لەبەرژەوەندی (ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو) بەربژێری( جەهەپە) لەبەرامبەر (بیناڵی یڵدرم) بەربژێری (ئاك پارتی ) هەڵگێڕایەوە. ئیمام ئۆغڵو بەهۆی دەنگەكانی كوردانی ئەستەمبۆڵ توانی شارەوانی لەدەستی ئاك پارتی بستێنێ.
بۆ هەڵبژاردنی حوزەیرانی 2023ش ئاك پارتی سیاسەتێكی ووردی داڕشتوە بۆ مسۆگەركردنی زۆرینەی دەنگدەری كورد.
وەك  لەسەرەوە ئاماژەمان پێكرد كە تا ئێستا دەوڵەتی توركیا هەرگیز بەشێوەێكی فەرمی لەبۆ میدیاو رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان داننی بەژمارەی ڕاستەقینەی نفوسی كورد لەتوركیا نەناوە. هەروەها دامەزراوی (ئیستاسیتیك – توركیا) وتا بەرێوەبەرایەتی ئامار و دانیشتوان لەتوركیا كە سەربەوەزارەتی ناخۆی توركیایە هیچ ڕوونكردنەوێكی لەم باریەوە نیە.
بەڵام كۆمپانیای(كۆن دی ئای) بۆ توێژینەوە لەتوركیا، لەساڵی 2018دا هەڵسا بە ئەنجامدانی توێژینەوەێك لەسەر شێوازوی ژیانی دانیشتوانی توركیا و لە2019دا توێژینەوەكەی بڵاو كردەوە بەناوی( ڕاپۆرتی پرسە كۆمەڵایەتی و ڕەگەزیەكان لەتوركیا). ئەمە بوو بەرێنوێنێك بۆ وورژاندنی پرسی ئایا ژمارەی راستەقینەی نفوسی كورد چەندە لەتوركیا؟.
پێش ئەوەی بچینە سەر باسەكەمان گرنگە ئاماژە بەوەبدەین كە كوردانی توركیا هاوشێوەی كوردانی عێراق و سووریاو ئێران تەنها لەسەر جوگرافیاێكی دیاریكراو لەچەند شارێكی دیاریكاودا ناژین. زۆرترین رێژەی نفوسی كوردان لەجیهاندا نەلەشاری (ئامەد) دیاربەكر و نە لەشاری هەولێرە، بەڵكو لەشاری ئەستەمبۆل. بەپێی راپۆرتی كۆمپانیای (كۆن دی ئای) بێجگە لەژمارەی كوردانی ئەستەمبۆل كە بە6 ملیۆن كەس مەزەندە دەكرێن، نزیكەی 3.5 ملیۆن كەس لە ئەستەمبۆل دەژین كەلەدایك كوردو لەباوك تورك و بەپێچەوانەشەوە.
بۆ سەلماندنی ئەم راستیەش كۆمپانیایی ناوبراو لێكۆڵنەوەێكی زۆر ووردی لەساڵی 2018 لەم بارەیەوە ئەنجامداوە و لەدەرئەنجامێكی وەهایان بڵاوكردەوە...( توركیا لەكۆتایی ساڵی2018دا رێژەی دانیشتوانەكەی گەیشتۆتە 82 ملیۆن كەس. بەو پێیەش رێژەی ئەو كەسانەی كە لەتوركیا خۆیان بەكورد دەناسێنن خۆی زیاتر لە13 ملیۆن كەس دەدات.)
لەبەرامبەریشدا ئەوانەی خۆیان بەتورك دەناسێنن ژمارەكەیان دەگاتە62 ملیۆن كەس. لەم نێوەدا%3 واتا 2.3 ملیۆن كەس خۆی بەعەرەب، %2 واتا نزیكەی 1.5 ملیۆن كەس خەڵكی زازان كە خۆیان جیادەكەنەوە لەكورد، نزیكەی %2 واتا 2.5 بۆ 2 ملیۆن كەسیتر هەیە لەگروپی زمان ئەتنیكی جیاوازتر.
لە%71 كوردانی توركیا سوونەن و لەسەر مەزهەبی حەنەفی، ئەم رێژەیە واتا نزیكەی 11 ملیۆن كەس دەكات. رێژەی یاخود ژمارەی كوردانی شیعە مەزهەب( عەلەوی_ جەعفەری) بەكوردانی زازاشەوە نزیكەی 4 ملیۆن كەسەو لە%1 یش ( غەیرە موسوڵمان) واتا لەسەر ئاینی ( یەزیدین).