شارپرێس:
ناوەندی فیدراڵیی بۆ هۆشیاریی تەندروستیی لەئەڵمانیا دەڵێت، ئازاری لای بەشی ڕاستی سک چەند هۆکارێکی لەپشتەوەیە کە دەکرێت لەسەر بنەمای جێگای ئازارەکە بەوردیو ئەو نیشانانەی تر کە لەگەڵیدایە، جۆری نەخۆشییەکە دیاریبکرێت.
ناوەندە ئەڵمانییەکە دەڵێت:"ئەگەر ئازارەکە لەبەشی سەرەوەی ناوەڕاستی سکدابوو، ئەوە ئاماژەیە بۆ بوونی گرفت لەگەدە، دڵ، سییەکان، پەنکریاس یان سپڵ، گورچیلە، میزڵدانو ڕیخۆڵە گەورە".
بەڵام ئەگەر ئازارەکە لەبەشی خوارەوەی ڕاستی سکدا بوو، ئەوە ئەوە ئاماژەیە بۆ بوونی گرفت لەگورچیلەکان، میزڵدانو ڕیخۆڵە گەورە.
باس لەوەشکراوە، ئەگەرهاتو ئازارەکە زۆر توند بوو یان ماوەیەکی زۆری خایاند، ئەوە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بەتایبەت کە ئەگەرهاتو نیشانەکانی وەک تا، سەرلەگێژەوەهاتن، ڕشانەوە، سکئاوسان، سکچوون، قەبزیی، سووتانەوەی گەدە، ئازاری سنگ، تەنگەنەفەسی، ئارەقکردنەوەو بوونی ئازار لەکاتی میزکردنی لەگەڵدابوو.
و: ئاکۆ ئاڵی