شارپرێس:
له‌هه‌ولێر شۆفێرانى تاكسى به‌هۆى گرانى به‌نزین‌و نه‌بوونى به‌نزینى حكومى، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییان ده‌ستپێكرده‌وه‌و شه‌قامێكى گشتیان داخست.
خۆپیشانده‌ران به‌په‌یامنێرى شارپرێسیان ڕاگه‌یاند، ئه‌وان پێشتر چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كیان بۆ دیاریكراوه بۆئه‌وه‌ى به‌نزینى لێوه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شێكى به‌نزینخانه‌كان له‌ئۆتۆمبێلى كرێ گۆڕدراوه‌و به‌نزین به‌ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت ده‌دات.
خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌شیانخسته‌ڕوو، هیچ وێستگه‌یه‌كى به‌دیل بۆ دابه‌شكردنى به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلى كرێ جۆرى تاكسى دابین نه‌كراوه.
هه‌رچه‌نده ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژدا گرفتى به‌نزین چاره‌سه‌رده‌كات‌و ئه‌مڕۆ ڕۆژى چواره‌مه‌و كێشه‌كان ڕوو له‌زیادبونن.
ئ.ق