شارپرێس:
به‌رپرسانى باڵاى ئه‌فغانستان ئاشكرایده‌كه‌ن، لانی کەم 920 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی سێشەممەوه گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 600 کەسی دیکەش بریندارن.
شه‌وى ڕابردوو بوومەلەرزەیه‌كى بەهێز پارێزگای پاکتیکای سەر سنووری پاکستانى هه‌ژاند كه گوڕه‌كه‌ى 6.1 پلەی ڕێختەر بوو.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسانى باڵاى ئه‌فغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، لانی کەم 920 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی سێشەممەوه گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 600 کەسی دیکەش بریندارن.
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى تێدا ڕوویداوه، ناوچەکە شاخاویەو بەئاسانی دەستی تیمە پزیشکییەکان نایانگاتێ، لەوانەیە هاوکاریی مرۆیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش نەگاتە ئەو شوێنانە بەهۆی ئەوەی زۆربەی ڕێکخراوەکان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبان ئەفغانستانیان بەجێهێشتووە.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆیی‌و وێنانه‌ى ده‌بینرێن، دەردەکەوێت كه ژمارەیەکی زۆر خانوو بەسەریەکدا ڕووخاون‌و تیمە تەندروستییەکانیش لەهەندێک ناوچە بەکۆپتەر خەڵک دەگوازنەوە.
پێشتریش هەیبەتوڵڵا ئاخونزادە ڕێبەری باڵای ئەفغانستان وتبووى، "بەهۆی بوومەلەرزەکەوە سەدان ماڵ وێرانبوون".
ش.هـ