شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڕیارێكى "گرنگى" وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئاشكراده‌كات بۆ گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره له‌ڕیزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا، ده‌شڵێت:"ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زیر ته‌واوى لیواكانى پیاده‌ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌گرێته‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "لەچوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگە، وه‌زیر بڕیارێكى گرنگى داوه، ئه‌ویش گۆڕینى فه‌رمانده‌ى ته‌واوى لیواكانى پیاده‌ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه كه ژماره‌یان 21 لیوایه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "گۆڕانکاریەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامدەبن‌و هەوڵەکانیش به‌رده‌وامن بۆ ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانى پێشمه‌رگه لەچوارچێوه‌و ژێر چه‌ترى وەزارەتی پێشمەرگە".
زیاتر سه‌رچاوه‌كه ڕونكردنه‌وه‌یداو وتى:"سه‌ره‌تاى گۆڕانکارییه‌كان لەپایەی فەرماندەی لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەته‌وه ده‌ستپێده‌كات بەئامانجی هێنانە پێشەوەی کەسانی لێهاتوو و بەئەزموون‌و ئەکادیمی لەبواری سەربازیدا، تاکو خوێنی تازە ببەخشرێت بەشادەمارەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ خزمەتکردنی زیاتر‌و بەدیسپلینکردنی سەرجەم هێزەکان".
ئه‌وه‌شى وت:"دواى گۆڕینى فه‌رمانده‌ى لیواكان، فه‌رمانده‌ى فه‌وجه‌كانیش له‌چوارچێوه‌ى لیواكاندا گۆڕانكارییان تێداده‌كرێت، بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیر به‌شێوه‌یه‌كه فه‌رمانده‌ى لیواو فه‌وجه‌كان له‌دوو بۆ سێ ساڵ جارێك تێنه‌په‌ڕێت‌و به‌رده‌وام گۆڕانكارییان تێدابكرێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "لەماوەیەکی زۆر نزیکدا بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو گۆڕانكاریه‌كان ئه‌نجامده‌درێن".
ش.هـ